نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی دەرئەنجامی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق كراوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە كۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لە بەغداد جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كراوەتەوە”.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا پرسە نیشتمانییەكان باسكراون و پلانی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی ئابوریی وڵات گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.