مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: هەمیشە پشتیوانی لە تەواوی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین

بەبۆنەی 62ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سڵاوی ئەمەك دەنێرین بۆ ئەو مامۆستا تێكۆشەرانەی خزمەتی نەوەکانی ئەم میللەتەیان کردووە.

لەدرێژەی پەیامەکەیدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، ”لە یادی شەست دوو ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆك و سكرتاریەت و تەواوی مامۆستایانی كوردستان دەكەین”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی خەباتی نیشتمانیی و پیشەیی خۆیدا، رۆڵی گەورەی بینیووە و لەم پێناوەدا دەیان مامۆستاش لەڕێی رزگاری و ئازادی کوردستاندا گیانیان بەخشیووە، لەمەیدانی خەباتی پیشەیی پێشەنگی بەدیهێنانی مافی مامۆستایان و پەروەردە و زانستی سەردەمیانە بووە”.

دەشڵێت، ”یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەشە و پێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردە و زانست بە هێشتنەوەی شکۆ و ژیانێکی سەربەرزانە بۆ مامۆستایان دەبەستێتەوە، بۆیە هەمیشە پشتیوانی لە تەواوی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكات، بەتایبەت لەبەرزكرنەوەی پلە و گەڕاندنەوەی پاشەكەوت و ژیانی شایستە بە رێبەرانی فێربوون و پەروەردە لە وڵاتەکەماندا”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، ”سڵاوی ئەمەك دەنێرین بۆ ئەو مامۆستا تێكۆشەرانەی خزمەتی نەوەکانی ئەم میللەتەیان کردووە و زمان و پەروەردەی نەتەوەیی کوردەوارییان بەرز راگرتووە”.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی گەرمیان سێ رۆژ ماتەمینیی گشتی راگەیاند

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی حاجییان دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌. لە بارەی ئەو…
Total
0
Share