بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی دژە تیرۆر وەردەگیرێنەوە و ڕادەگیرێن

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو کەسانەیدا کە بەنایاسایی ناسنامەی دژە تیرۆریان بۆکراوە، سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی ئەو هێزەش وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.

لە بڕیارێکی نوێدا بافڵ تاڵەبانی فەرمانی کردووە، سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراون هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێک بە یاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەربگیرێتەوە.

هەر بەپێی بڕیارەکە هەرکەسێکیش پابەند نەبێت ڕوبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار ناسنامەی دژەتیرۆر بەنایاسایی دروستکراوە، کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون.

بڕیارەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێ بۆ ھێزەکانی دژتیرۆر دروستدەکرێت و سەرجەم ئەو ناسنامانەی پێشتر وەردەگیرێنەوە و ڕادەگیرێن.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەکی ڕوسی فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی لە لوتکە دەهێنێتە خوارەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. نەخۆشخانەی فریاکەوتن تایبەتدەکرێت بە توشبووانی کۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەژی ئەمین لە یەكێتی دەركراوە

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، سەرۆكایەتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دەركردنی سەلمان ئەمین نادر…
Total
0
Share