سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئاکامی رووداوەکە چوار خوێندکار گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان خوشک بوون و دوانە بوون.
سەرچاوەکەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی دوو لە بریندارەکان سەخت بووە، هەر بۆیە یەکێکیان گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی و ئەوەی دیکەش کەمێکی دیکە بەڕێدەکرێت.
لەبارەی دۆخی بریندارەکانی دیکەی رووداوەکە کە چوار کەسی دیکە بوون، ئاماژەی بەوەکرد تەندروستی ئەوان جێگیرە و لە نەخۆشخانەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سامان عهلی، وتهبێژی هاتوچۆی گهرمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مینی پاسێکی خوێندکاران لهسهر رێگای سهرهكیی كهلار – كفری نزیك گوندی حهسیره، كۆنتڕۆڵی لهدهستدا و وهرگهڕا، بەهۆیەوە چوار کچە خوێندکار گیانیان لەدەستدا و خوێندکارەکانی دیکە و مامۆستایەک کە لەگەڵیاندا بووە و شۆفێری پاسەکە برینداربوون.