ڕاویانكرد و دواتر لێی هەڵهاتن

دەتوانێت تەزوی كارەبایی یەك لەدوای یەك هەڵبدات

سێ ڕاوچی ئوسترالی بەمدواییە گیاندارێكی دەریایی شێوە نامۆیان ڕاوكرد، بەڵام دوای ئەوەی بۆیان دەركەوت چییە تا توانییان هەڵهاتن بۆ ئەوەی ڕاوكراوەكە ئازاریان نەدات.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی، گیاندارەكە بە “ماسی بروسكاوی” ناودەبرێت و لە كەناراوی باشووری ویلایەتی نیو ساوس وێڵز ڕاوكراوە.

ڕاوچییەكان لە 28ی كانونی یەكەمی ڕابردوو لە گەشتێكی ڕاودا بوون لە كەنداوی باتیمانز و، وەك خۆیان دەڵێن ماسییەكە بەخێرایی سەرنجی ڕاكێشاون، چونكە پێشتر هاوشێوەیان نەبینوە، بۆیە بە بینینی توشی جۆرێك لە سەرسوڕمان هاتوون.

بەڵام ئەوەی زانراوە ماسییەكە سەلامەت نییە، چونكە ڕاستەوخۆ هێرش دەكاتەسەر بەرامبەر بە ناردنی تەزویەكی كارەبایی كە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئیفلیج بوون، ئەمەش مەترسییەكە ناكرێت فەرامۆش بكرێت.

بۆیە كاتێك ڕاوچییەكان بە مەترسیی ماسییەكەیان زانی، بەخێرایی گەڕاندیانەوە بۆ ناو ئاو، ناوچەكەشیان جێهێشت.

بەشێوەیەكی گشتی ئەم ماسییە لەژێر لمدا خۆی دەشارێتەوە.

بابەتی پێشتر

فەتح: تا ئێستا حكومەتی هەرێم 128 ملیار دۆلاری لە ناوەند وەرگرتووە

بابەتی دواتر

هەزار كەس ناوی خۆیان نوسیوە بۆ تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سلێمان هەڵشۆیی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share