بە درێژترین سەموون.. فەرەنسا پێش ئیتاڵیای دایەوە

لەلایەن شارەزایانی دروستكردنی سەموونەوە لە فەرەنسا درێژترین سەموون لە جیهاندا بە درێژیی 140.53 مەتر دروستكرا، بەوەش ئەو ژمارە پێوانەییەیان شكاند كە بەر لە پێنج ساڵ لەلایەن ئیتاڵیاوە تۆماركرابوو.

دروستكردنی سەموونەكە لە ناوچەی سورین بوو لە پاریس، درێژیییەكەشی نزیكەی 235 هێندەی درێژیی سەموونی ئاسایی بوو، ئەوەش لەمیانەی چالاكیی یەكێتیی نانەوا و سەموونخانەكانی فەرەنسا و ئامادەكارانی هەویرەوە ئەنجامدرا.

درێژترین سەموونی فەرەنسی پێشتر بەناوی ئیتاڵیاوە تۆماركرابوو، كە لە حوزەیرانی 2019 لە شاری كۆمۆ دروستكرا و درێژییەكەی ئەوكات 132.62 مەتر بوو.

دروستكەرانی سەمونەكە لە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانەوە ئامادەكارییەكان دەستپێكرد، دواتریش كردیانە ناو فڕنێكەوە كە تایبەت بە سەموونەكە دروستكرابوو.

لیژنەی هەڵسەنگاندن سەموونەكەی لە تۆماری گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆماركرد، ئەنتۆنی كە یەكێك لە ئامادەكارانی بوو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی ژمارە پێوانەییەكەیان تۆماركردووە و ئەو هەنگاوەشیان لە فەرەنسا بووە.

دواتر سەموونەكە لەتكرا و بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا، بڕیاریشدرا بەشەكانی دیكەی بدرێتە هەژار و بێلانەكان.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی دواتر

چوار كەس بە تۆمەتی بازرگانی بە كتێبی شوێنەواری دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share