لە ماراسۆنێکدا 11 هەزار بەشداربوو هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێل کێبڕکێکە ببەنەوە

لە ماراسۆنێکێکی گەورەدا کە بە بەشداری 30 هەزار کەس بەڕێوەچوو، دەرکەوتووە 11 هەزار کەس بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و هێڵی گواستنەوەی گشتیی هەوڵیانداوە کێبڕکێکە ببەنەوە.

ماراسۆنەکە 27 ی مانگی رابردوو لە شاری مەکسیکۆ سیتی بەڕێوەچوو، درێژیەکەی 42 کیلۆمەتر بوو، لەدوای کۆتاییهاتنی کێبڕکێکە سکاڵایەکی زۆر هەبوو لە حاڵەتەکانی گزیکردن.

لەدوای دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت 11 هەزار بەشداربوو بە پێ ماوەکەیان نەبڕیوە و بەڵکو ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی دیکەی گواستنەوەیان بەکارهێناوە.

بەپێی بڕیاری لیژنەی ئامادەکاریی کێبڕکێکە، ئەو کەسانەی گزیان کردووە ئەنجامەکانیان رەتدەکرێتەوە و جارێکی دیکە رێگەیان پێنادرێت بەشداریی پاڵەوانێتیی دیکە بکەن.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئابی لە عێراق و سوریا بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانیی هۆشداریی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share