کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم لە هەندێک کاتدا نمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمەباران لە هەندێک کات بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و راپەڕین، لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک کات هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێرکەمێک نزمدەبێتەوە، لە ناوچەکانى ترکەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان،  پلەی گەرمی بەگشتی( ا-2 ) پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 28

سلێمانى: 25

دهۆک : 27

زاخۆ : 28

هەڵەبجە : 24

کەرکوک: 33

سۆران : 26

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان : 34

 

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی خستنەڕووی بڕی دۆلاری کاشی زیادکرد

بابەتی دواتر

دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە…
Total
0
Share