بانکی ناوەندیی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە بڕی کاش زیادکراوە بۆ نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بەهای 100 دۆلار هاوتای 145 هەزار و 700 دینار بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە، کۆی گشتیی خستنەڕووی دۆلار 271 ملیۆن و 718 هەزار و 376 دۆلار بووە.
لەو بڕە، 29 ملیۆن و 920 هەزار دۆلاری کاش بووە و 241 ملیۆن و 798 هەزار و 376 دۆلار بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانیی بووە.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 145 هەزار و 700 دیناری عێراقی بوو.