نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک دوو هەزار و  419 دۆلارە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی دیکەی تۆمار کرد بەجۆرێک هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و  419 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ هەینی، لە کاتی داخستنی بازاڕەکان یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و 392 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

لەمساڵدا بەهای زێڕ چەندین جار بەرزبووەتەوە بەجۆرێک بەرزبوونەوەکان مێژوویی بوون.

لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی زێڕ، ئەدیب غەریب لە زەڕەنگەری لالە لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، و یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ئەمریکا دۆلارێکی زۆری چاپکردووە و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەیە.

وتیشی، لە ماوەی رابردوودا چین و هیندستان نزیکەی 20 تۆن ئاڵتونیان کڕی، ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەبوو، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کورتەباڵاکان: عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، رایگەیاند، “عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات”. عومەر جەبار، سەرۆکی…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: حکومەتی عێراق سزای دارایی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی کوردستان دەدات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بە چەسپاندنی میکانیزمی “خەرجیی فیعلی” لەبری “تەرخانکردنی پەسەندکراو”، بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share