رێوشوێنەكانی دامەزراندن لە هەرێم دەستپێدەكات و نووسراو بۆ بەغداد دەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، ماوەی 5 رۆژ لە بەردەم زانكۆكانی هەرێمدا هەیە كە ناوی سێ یەكەمەكان ئامادەكەن و دواتر بە نووسراوێك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكرێت و بڕیار لەسەر دامەزراندنیان دەدرێت.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، كار لەسەر دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆكان كراوە و كە لە ساڵی 2017 – 2018 تاوەكو ئێستا یەكەمەكان بەهۆی قەیرانی داراییەوە دانەمەزراون و وەفدەكانی هەرێم كە سەردانی بەغدادیان كردووە ئەو داوایەیان ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە.

وتیشی، “لە چەند رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەری تۆماری زانكۆكان ئەنجامدا و داواكراوە لە ماوەی پێنج رۆژدا داتای پێویست لەسەر سێ یەكەمەكان ئامادەبكرێن ئەوەی لێیان داواكراوە تایبەتە بە ناوی چواری، ناوی زانكۆ، كۆلیژ و بەشەكەی و پسپۆڕی ناونیشانی وەزیفی، مووچەی بنەڕەتی و پلەكەی كە وردبینی تێدا دەكرێت و تاوەكو مافی هیچ كەسێك نەفەوتێت و ناوەكان بە نووسراوێك بۆ حكومەتی عێراق بەرزدەكرێتەوە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا تەئكیدیكردەوە و وتیشی، ” حكومەتی عێراق بڕیار لە دامەزراندنی سێ یەكەمی زانكۆكان دەدات ئەوەش دوای ئەوەی بە نووسراو ناوەكانیان ئاراستە دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

سووتەمەنییەكی زۆر رژاوە و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە قەرەبوویەکی بچووکە بەرامبەر ئەو قوربانییەی داویەتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی رایگەیاند، بەپارێزگابوون و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکی هەموولایەکە و پێویستە بەرپرسانە…
Total
0
Share