لە هەفتەی داهاتووەوە هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستپێدەکات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکەن بە هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هەڵمەتەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24ی تشرینی یەکەمەوە دەستدەکەن بە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت تاوەکو 30ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت، هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی گەردوونیدا دەبێت.

هەڵمەتە گەردوونییەکە بەناوی “هەفتەی چەک داماڵین دەبێت”، بەپێی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لە هەرێمی کوردستانیش سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگادارکراونەتەوە کە لیژنە ئەمنییەکانیان مەفرەزەی هاوبەش پێکبهێنن و لەو هەفتەیەدا پشکنین بۆ سەرجەم شوێنە گشتییەکان و ئەو شوێنانەی زانیارییان پێدەدرێت بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بازگە لە هەموو شوێنەکان دادەنرێت و پشکنین بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان دەکرێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت.

داواشی لە هاوڵاتییان کرد کە چەکی بێ مۆڵەت هەڵنەگرن وتی، “تۆ چەکت بۆچییە کاتێک ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دەتوانن بتانپارێزن”.

 

بابەتی پێشتر

بەمنزیكانە ژمارەی دانیشتووانی جیهان 8 ملیار كەس تێدەپەڕێنێت

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین 50 دیناری تر دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share