دوو وەزارەتی عێراق یەکدەگرن

لیژنەی خوێندنی باڵای عێراق بڵاویکردەوە، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی زانست و تەکنەلۆجیا یەکدەگرن و دەبنە یەک وەزارەت.

عادل روکابی سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر پرۆژە هەمواری نۆیەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی دا و بەو پێیەش لەگەڵ وەزارەتی زانست و تەکنەلۆجیا یەکیانگرتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وەزارەت لە حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی یەکیانگرتەوە، بەڵام یەکگرتنەوەکە پەسەندنەکرا لە ئەنجومەنی نوێنەران.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ 13 قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

گرێبەستی ژمارەیەك كارمەند لە تەندروستیی سلێمانی نوێكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share