نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری کارەساتباری نەخوێندەواری لە عێراق ئاشکرادەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری نەخوێندەواریی لە عێراق بڵاوکردەوە و پسپۆڕانی پەروەردەش ژمارەکان بە کارەساتبار ناودەبەن، کە بوونی 12 ملیۆن نەخوێندەوارە لە وڵاتدا.

سەندیکای مامۆستایانی عێراق ئاشکرایکرد، کە ئەو ئامارانەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاستی نەخوێندەواری لە عێراق پێیداون ئاماژە بۆ بوونی 12 ملیۆن کەسی نەخوێندەوار دەکات لە عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بودجە و بڕە پارەیەک تەرخان نەکراوە بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری.

سەندیکاکە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، “عێراق بە ئاراستەی نەخوێندەواربوون هەنگاو دەنێت نەک هەوڵی نەهێشتنی نەخوێندەواری”.

عەباس کازمی سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق دەڵێت، “ساڵانە ڕێژەی نەخوێندەواری لەعێراق بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ هەنگاوێک نییە بۆ چەرەسەرکردنی ئەو گرفتە”.

سەبارەت بە هۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی نەخوێندەواری سەرۆکی سەندیکاکە دەڵێت، “ژمارەیەک هۆکاری زۆر لەپشت ئەو بابەتەوەن لەوانە، ناسەقامگیریی وڵات، ئاڵۆزیی دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابوری، هەروەها نەبوونی یاسایەک کە هەمووان پابەندبکات بە فێربوونەوە، هەروەها نەبوونی ڕێگری لەو ڕێژە زۆرەی دەرهێنانی خوێندکاران لە خوێندن”.

لەسەرەتای ساڵی 2020یشدا، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار ڕێژەی نەخوێندەواری لەناو ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 10 ساڵەوەیە لەعێراق زیاترە 13%.

بابەتی پێشتر

بۆچی متمانەی لێسەندرایەوە؟

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: لەم هەفتەیەدا 21 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون ئەوەش ژمارەیەک پێوانەییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share