سەدر سوپاسی پلاسخارت دەكات و مكوڕە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەكات بۆ پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەش دووپاتدەكاتەوە.

لە یەكەم كاردانەوەی فەرمی و هەڵوێستیدا دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشداربوون لەو بۆنە دیموكراتییە نیشتمانییەدا، لەوانە دەسەڵاتی باڵای دادوەری و بەتایبەت برام فائیق زێدان و دادگای فیدراڵی”.

لە پەیامەكەیدا كە كەمێك لەمەوبەر لە تویتەر بڵاویكردەوە، سەدر “سوپاسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و جێنین پلاسخارت و هەموو هاوبەشان و گەلی عێراق دەكات لەپای ئارامگرتنی و سوپاسی مەرجەعییەتی باڵای شیعەكان دەكات”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای پاراستنی ئارامی و ئاشتی دەكات و داواكارە حكومەتی “زۆرینەی نیشتمانی” پێكبهێنرێت كە خزمەتگوزاری و سەقامگیری بۆ گەل دەستەبەربكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share