گرێبەستی ژمارەیەك كارمەند لە تەندروستیی سلێمانی نوێكرایەوە

فەرمانگەی یاسایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 117 كارمەندی گرێبەست كە لە سنووری بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەشێوەی گرێبەست كاردەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، فەرمانگەی یاسایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكی رەسمیدا كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی كردووە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 117 كارمەندی گرێبەست كە لە سنووری بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کە بەشێوەی گرێبەست كاردەكەن.

ئاشکراشیکرد، گرێبەستی ئەو كارمەندانە نوێكراوەتەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ و تاوەكو کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستەكەیان نوێكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. نه‌رمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی…
Total
0
Share