لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە زاخۆ کەسێک برینداربوو و زیانی ماددی زۆریش کەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئۆڤەر پاسی زاخۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کرۆلا تاکسی، لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو و وەرگەڕا.
ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو و زیانی ماددی زۆریشی بەدوای خۆیدا هێنا.