ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 840 ملم باران لە هەڵەبجە باریوە

هۆبەی کەشناسیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە و تاوەکو ئێستا بەراورد بە ساڵی رابردوو 313 ملیمەتر باران زیاتر  باریوە.

لە راگەیەندراوێکدا هۆبەی کەشناسیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ”لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لە 24 کاتژمێری رابردوودا بڕی 0.8 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا گەیشتە 840 ملیمەتر، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 527 ملیمەتر بوو”.

سەبارەت بە کۆی گشتیی بڕی بارانبارینی ناوچەکانی دیکەی سنووری ئەو پارێزگایە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەوەی خستووەتەڕوو، ”لە تەوێڵە زۆرترین باران باریوە کە 1205.4 ملیمەترە لە کاتێکدا ساڵی پار 875.4 ملیمەتر بووە، هاوکات لە بیارە ساڵی پار 759 ملیمەتر باران باریبوو بەڵام ئەمساڵ 928 ملیمەتر باران باریوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ”ئەمساڵ لە سیروان 809.6 ملیمەتر و لە خورماڵ 824 ملیمەتر باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو لە سیروان 537.3 ملیمەتر و لە خورماڵ 538.8 ملیمەتر باران باریبوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی…
Total
0
Share