لەبارەی ژمارەی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت

لۆگۆی زانكۆی سلێمانی

پرسی كەمیی ژمارەی خوێندكارانی وەرگیراو لە چەند كۆلێج و بەشێك كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە، “بەش”ـێك ناوی تەنها یەك خوێندكاری بۆ گەڕاوەتەوە و هەندێك بەشی تر ژمارەی خوێندكارانی وەرگیراویان لە ژمارەی پەنجەكانی یەك دەست تێناپەڕن، ئەوەش بۆچوونی جیاوازی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لێكەوتووەتەوە و تۆڕی میدیایی ئێستا لە بەدواداچوونێكدا ڕاستییەكان ئاشكرادەكات.

د. پێشڕەو حەمەجان جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، ناوی ئەو بەشانەی بۆ ئێستا خستەڕوو كە ژمارەی ئەو خوێندكارانەی لێیان وەرگیراون كەمە و ڕایگەیاند، بەشی شوێنەوار لە كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان چوار خوێندكاری وەرگرتووە كە دووانیان حکومین و دوو خوێندكاریش بە سیستمی پارالێڵ وەرگیراون، بەشی فەلسەفە یەک خوێندکار و زمان و ئەدەبی فارسی یەک خوێندكار بە شێوەی حکومی و پێنج خوێندكار بە سیستمی پارالێڵ وەرگیراون، لە كۆلێجی هونەرە جوانەكانیش بەشی میوزیک سێ خوێندكار بە شێوەی حکومی و چوار خوێندكار بە سیستمی پارالێڵ و لە بەشی فیلمسازی سێ خوێندكار بە شێوەی حکومی و پێنج خوێندكار بە سیستمی پارالێڵ ناوەكانیان گەڕاونەتەوە.

لەبارەی ئەو ژمارانەوە، د. دڵشاد مستەفا سەرۆكی بەشی سینەما لە كۆلێجی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی وردەكاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتی، تەنها لە بەشی فیلمسازی ناوی 15 خوێندكار گەڕاونەتەوە ڕایگەیاند، “پێشبینیدەكەم ژمارەكە زیادبكات بەو پێیەی پێشتر دەنگۆی داخستنی بەشەكە هەبوو، بۆیە ژمارەیەكی كەمتری خوێندكار پێشكەشی ئەو بەشەیان كردووە”.

ڕوونیكردەوە، “بەپێی سیستمی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەبێت ژمارەی خوێندكارانی وەرگیراو لە بەشەكان 20%یان دەرچووانی پەیمانگە و 20%یان بە شێوەی پارالێڵ و 20%یشیان سەر بە سەندیكای هونەرمەندان بن و ئەوانی تر دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەبن”.

لە وەڵامی ئەوەی دەوترێت ژمارەی خوێندكارانی وەرگیراو لە بەشی فیلمسازی سێ خوێندكارن، سەرۆكی بەشی سینەما لە كۆلێجی هونەرە جوانەكان ڕوونیكردەوە، تا ئێستا ناوی وەرگیراوانی دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان دەرنەچووە و كۆی ئەو كەسانەی لە بەشی فیلمسازی وەردەگیرێن ژمارەیان 15 كەسە، كە بریتین لە شەش دەرچووی 12ی ئامادەیی، سێ پارالێڵ، سێ دەرچووی پەیمانگە و سێ خوێندكاری دیكە كە لە سەندیكاوە وەردەگیرێن.

بابەتی پێشتر

حسێن حەمەساڵح: ئەو كۆچبەرانەی ڕووتكرانەوە خەڵكی هەرێمی كوردستان نین

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لووتکه‌ی ئینگلته‌رای له‌ سیتی برده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share