حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆتاییهاتنی کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکردەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند کۆتاییهاتنی کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داواکاری عێراق بووە.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئایاری ساڵی 2023 حکومەتی عێراق داوایەکی خستەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی وەک پێشەکییەک بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی و داخستنی دۆسیەکە بە شێوەی یەکجارەکی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی ئەو مەرجانەی کە 21 ساڵ لەمەوبەر ئەم ئەرکەی بۆ دامەزرا و لەدوای داواکاری حکومەتی عێراق، ئەنجومەنی ئاسایش لیژنەیەکی بۆ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە پێکهێنا و گەیشتن بەو ئەنجامەی کە عێراق پێویستی بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان نەماوە.

جەختیشیکردەوە، لەژێر رۆشنایی بەدواداچوونەکانی لیژنەکە حکومەت داوایکردووە لەگەڵ کۆتایی ساڵی 2025 کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆتایی پێبهێنرێت.

بابەتی پێشتر

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن وەستا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: خەمخۆری بەرامبەر بە ژینگە دەتوانێت خاڵی کۆکەرەوەی هەموومان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share