قوباد تاڵەبانی: خەمخۆری بەرامبەر بە ژینگە دەتوانێت خاڵی کۆکەرەوەی هەموومان بێت

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، ئاساییە لە زۆر بواردا ناکۆکیمان هەبێت، بەڵام خەمخۆری بەرامبەر بە ژینگە و کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە مەترسیدارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا دەتوانێت خاڵی کۆکەرەوەی هەموومان بێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە پەیامێكدا رایگەیاند، خۆشحاڵین کە لەسەر ئاستی بەرزی سیاسەت لە کوردستان و عێراق قسە لەسەر گرنگیی پرسی ژینگە دەکرێت، بەڵام ئەمە بەس نییە و دەبێت کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم پرسە ببێتە ئەولەوییەتی سیاسەت لە کوردستان و عێراق.

وتیشی، “ئاساییە لە زۆر بواردا ناکۆکیمان هەبێت، بەڵام خەمخۆری بەرامبەر بە ژینگە و کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە مەترسیدارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا دەتوانێت خاڵی کۆکەرەوەی هەموومان بێت، چونکە ئەم پرسە پرسی ئێستا و پرسی نەوەکانی داهاتووشە”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوەشدەكات، بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەرپرسانی عێراق و کوردستان، بەشداربوون لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی وشکەساڵی و کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر دۆخی سیاسی و ئابوری و دیموگرافیا لە عێراق.

جێگری سەرۆك وەزیران دووپاتیشیكردەوە، لەم قۆناغەدا پێویستمان بەوەیە، هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ ستراتیژێکی هاوبەش دابنێن بۆ پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنی و مەترسیدارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا و ساڵانەش بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت و سوود لە هەموو توانا زانستییەکانی ناوخۆ و دەرەوە وەربگیرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بۆردومانکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ماڵی هاوڵاتییەکیان بە تۆپ بۆردومانکرد و برینـ.ـدار هەیە. ئاسایشی ناوخۆی…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی سۆران: ئێران دانی بەوەدا ناوە کە هەڵەیەک کراوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی دەڤەری سۆران ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیمان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کردووە و دان…
Total
0
Share