كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ نیوكاتژمێر دواخرا

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە نیوكاتژمێر دواخرا.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە كۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نیو كاتژمێر دواخرا كە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.

بڕیارە ئەمشەو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت و شەوی رابردووش بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە دانیشتنەكە نەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەرفەرمانبەرێکمان هاوسەرگیری بکات دەبێت رەزامەندیی ئێمە وەربگرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “هەرفەرمانبەرێکمان هاوسەرگیری بکات دەبێت رەزامەندیی ئێمە وەربگرێت”. لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، “هەر…
Total
0
Share