حكومەتی هەرێم جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە بۆ هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت

سەرۆك و جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم

حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ پارێزگای هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدرێن.

ڕونیشیكردەوە، “پڕۆژەكان بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە و پێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون و بەشێکیش لەو پڕۆژانەن کە لەلایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن و لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون”.

وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، پرۆژەكان بریتین لە:
• دروستکردنی پردی تووەقوت کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
• 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری قیڕ و گەیاندنی ئاو لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە.
• نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە.
• گەیاندنی کارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لە سەنتەری شاری هەڵەبجە.
• نۆژەنکردنەوەی باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.
• تەواوکردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەیلا عومەر: بەمزووانە 20 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکەین

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەمزووانە 20 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکەین. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند،…
Total
0
Share