کەشناسیی عێراق: بارانبارین لەناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی یەکشەممە و دووشەممەدا ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین دەبێت و رۆژی سێشەممەش تاوەباران دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق، سبەی یەکشەممە و دووسبەی دووشەممە، ئاسمان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور و هەور دەبێت و ئەگەری بارینی باران دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەی گەرمی دادەبەزێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی سێشەممەوە ئاماژەی بەوەداوە، پلەی گەرمی دابەزینی زیاتر لەناوچەکانی هەرێم بەخۆیەوە دەبینێت و تاوەباران دەبێت.

پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق بەو ئاڕاستەیەن رۆژی چوارشەممە شەپۆلەکە کۆتایی پێبێت.

 

بابەتی پێشتر

سودانی: عێراق ژمارەیەکی قورسە لە هاوکێشەی وزە و نەوت لە جیهان و ناوچەکە

بابەتی دواتر

لافاو لە ئەفغانستان زیاتر لە 200 کەسی کردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share