رێگایەكی سەرەكی دادەخرێت

رێگایەكی سەرەكی لە زاخۆ دادەخرێت و هاتوچۆی سنوورەكە داوا لە شۆفێران دەكات تا تەواوبوونی كارەكان رێگای پێشوو بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران دەڵێت، لە كاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆوە تونێلی گەلی زاخۆ لە نێوان دهۆك بۆ زاخۆ دادەخرێت.

دەشڵێت، داخستنەكە بەمەبەستی كاری رێكخستن و پاككردنەوەی تونێلەكەیە.

هاتوچۆی زاخۆ ئاماژە بەوەشدەكات، دوای پاككردنەوە و تەواوبوونی ئەو بەشەی تونێلەكە، دواتر بەشی رێگای زاخۆ بۆ دهۆك دادەخرێت.

داواش لە شۆفێران دەكات رێگای پێشوو بۆ هاتوچۆكردن بەكاربهێنن.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پەیج و ئەکاونتە ساختەکانەوە داوایەک لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات

بابەتی دواتر

دوای سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل حکومەتی سعودیە هاوڵاتییەکی تورکی دەستگیردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share