دوای سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل حکومەتی سعودیە هاوڵاتییەکی تورکی دەستگیردەکات

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن کەسێکەوە ئاسایشی گشتیی سعودیە دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند.

ئاسایشی گشتیی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ئەو رووداوەوە ئاماژەی بەوە کرد، ”پۆلیسی مەککە دانیشتوویەکی بە رەگەز تورکی دەستگیرکرد کە لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتبوو دوو ئۆتۆمبێلی سووتاندبوو لە شوێنێکی گشتیدا”.

دەشڵێت، ”ئێستا ئەو تۆمەتبارە دەستبەسەرە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و رەوانەی داواکاری گشتی کراوە”.

چالاکوانان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت کەسێک لە شاری مەککە دوو ئۆتۆمبێلی سووتاندووە و ئەوەش کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
زیاتر ببینە

تۆم باراک لەبارەی دۆخی سوریا: پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ئاشکرایدەکات، پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە و…
Total
0
Share