بڵاوبوونەوەی “ڤایرۆسێک” هۆکارێکی هەرزانبوونی ماسییە

کۆمەڵەی بەرهەمی ماسیی عێراق ڕایگەیاندووە، چەند هۆکارێک لە پشت هەرزانبوونی نرخی ماسییەوەن، یەکێکیان مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی ئەو بەرهەمەیە.

ئەیاد تالبی سەرۆکی کۆمەڵەی بەرهەمی ماسیی عێراق ڕایگەیاندووە، دابەزینی نرخی ماسی بۆ هاوردەکردنی ماسیی لە وڵاتانی دەوروبەر بەتایبەت تورکیا و ئێران دەگەڕێتەوە، کە ئەو بەرهەمانە نرخیان نزمە و کیلۆیەکیان لە نێوان هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دیناردایە.

باسی لەوەشکردووە، نرخی خۆراکی ماسی ئێستا زۆر بەرزبووەتەوە، بەڵام بەهۆی خستنەڕووی زۆری ماسیی هاوردە، هەروەها مەترسیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی ئەو بەرهەمە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بڵاوبووەوە و بووەهۆی لەناوچوونی هەزاران تۆن ماسی، ئێستا بە نرخێکی کەم دەفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر بەرهەمهێنەرانی ماسی کیلۆیەک ماسی بە پێنج هەزاریش بفرۆشن هێشتا زیان دەکەن بەڵام بەهۆی ئەو گرفتانەی هەن و مەترسیی ڤایرۆس لەسەر بەرهەمەکانیان ناچارن بە نرخێکی کەمتر بیفرۆشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی تاووتوێكردنی بودجەی دەستپێكردەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەی تایبەت بە تاووتوێكردنی بودجەی ڕاگەیاند. نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 21ی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رایدەگەیەنێت، “پرۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت”. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ‎ئەمڕۆ…
Total
0
Share