دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی هاوڵاتییان دەكرێت

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەك كراوە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چواری ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.

سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو میكانیزمەی لە بەغداد دانراوە گەنم وەردەگیرێت و دەكرێتە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت كە لە ئێستادا دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی سێ كۆتاییهاتووە و هاوشێوەی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش بەشە ئاردی مانگی سێ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی جەختیكردەوە و وتیشی، “هەموو ئامادەكارییەك كراوە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چواری ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە كێشەی مووچە چارەسەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share