سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ماوەیەکە بەشوێن وردەکاریی موڵکەکانی هەردوو بانکی حکومیی رەشید و رافیدەینەوەم کە لەلایەن حکومەتی هەرێم لەشارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستیان بەسەردا گیراوە و زۆرینەیان فرۆشراون.

ئاماژە بەوەش دەکات، تا ئێستا حکومەتی هەرێم ئامادەنەبووە ئەو موڵکانە بۆ بانکەکانی رەشید و رافیدەین بگەڕێنێتەوە و قەرەبوویان بکاتەوە، ئەوەش هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو بانکانەیە بۆ هەرێمی کوردستان.

سۆران عومەر دەڵێت، موڵکەکانی بانکی رەشید 16 موڵکن، دەکەونە (سلێمانی، چەمچەماڵ، رانیە، هەولێر، شەقڵاوە، دهۆک، ئاکرێ و زاخۆ).

دەشڵێت، موڵکەکانی بانکی رافیدەین 24 موڵکن دەکەونە (هەولێر، کۆیە، پیرمام، سلێمانی، قەڵادزێ، هەڵەبجە، دهۆک، شێخان، ئامێدی و سەرسەنگ).

 

بابەتی پێشتر

وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە لەپێناو خۆشگوزەرانیی خەڵک و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share