گەورەترین وێستگە لە جیهاندا بۆ هەڵمژینی هەوای پیس دروستدەکرێت

ئایسلەندا گەورەترین وێستگەی جیهان بۆ هەڵمژینی هەوای پیس دەخاتەکار.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “مامۆس” دووەم وێستگەی هەڵمژینی هەوایە کە لەلایەن کۆمپانیای کلایمۆرکسی سویسری لە ئایسلەندا جێبەجێدەکرێت.

مامۆس، دە هێندە لەو وێستگەیەی پێش خۆی بە ناوی “ئۆرکا” گەورەترە کە لە ساڵی 2021 دروستکراوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت لە مانگی حوزەیرانی 2022 دەستی بە دروستکردنی “مامۆس” کردووە کە گەورەترین وێستگەی هەڵمژینی هەوایە لە جیهاندا بەوپێیەی لە 72 کۆنتێنەر پێکهاتووە کە لە ئێستادا 12یان خراونەتە کار و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەوانەی دیکەش بکەونەکار.

وێستگەکە پشت بە تەکنەلۆژیایەک دەبەستێت کە هەوا هەڵدەمژێت و کاربۆنی لێ لادەبات بە بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی و دەیکات بە پێکهاتەی رەق بۆ ئەوەی دووبارە بەکاربهێنرێتەوە و لە دروستکردنی کەرەسەتەی دیکەدا سوودی لێوەربگیرێت.

کۆمپانیای کلایمۆرکس پلانی وایە کە کاربۆن بخاتە ژێر زەوی و دواتر بەشێوەیەکی سروشتی دەبێت بە بەرد، چونکە پەنگ دەخواتەوە لە ژێر زەوییەکەدا.

دانانی وێستگەکە لە کاتێکدایە چڕیی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە هۆکاری سەرەکیی دیاردەی پەنگخواردنی گەرمییە لە هەوادا، لە ساڵی 2023 دا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی سەرزەوی و دەرهاویشتە خراپەکانی بۆ سەر ژیانی سروشت و مرۆڤایەتی، زۆرێک لە زانایان دەڵێن ژیان پێویستی بە دۆزینەوەی رێگایەکە بۆ کۆتایی هێنان بە کاربۆن لە بەرگەهەوادا.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەینی راگەیەندرا

بابەتی دواتر

سعودیە سزای ئەو کەسانە دەدات کە بەبێ مۆڵەت حەج ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركرد و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 95 دۆلار…
Total
0
Share