سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن رایگەیاند، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەو شێوەیە نییە كە باسدەكرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وەڵامی پرسیارێكی دەنگی ئەمریكادا وتی،”ئەمریكا دەستبەجێ هێزەكانی لە عێراق ناكشێنێتەوە و گفتوگۆكە تایبەتە بە گۆڕانی پەیوەندییەكانی ئەمریكا لە عێراق و بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقدا، لەهەمانكاتدا پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوامدەبێت.
سەرۆك بافڵ وتیشی،” لە قۆناغی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر شێوازی بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكرێت كە ئایا پێویستە هێزەكانی هاوپەیمانان بەم شێوەی ئێستا هەن لە عێراق بمێننەوە یاخودنا کە ئەمە بابەتێكە پێویستە دانوستانی لەسەر بكرێت”.