نوێترین پەیامی حكومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەیی بانكی تی بی ئای بۆ بە بانكیكردن بیانووی وەزارەتی دارایی عێراقی تایبەت بە ناردنی مووچە بڕیووە.

پێشەوا هەورامانى، وتەبێژی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دادگاى باڵای فیدراڵى، حکومەتى ناوەندی پابەندکردووە بەوەى دەبێت هەرێمى کوردستان دەست بە بابەتى تەوتین بکات، دواتر مووچە رەوانە دەکات.

باسی لەوەشكرد، لەئێستادا بانكی تی بی ئای ئامادەیی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕیوە، بۆیە “هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ وەزارەتى دارایى عێراق کە مووچەى فەرمانبەران رەوانە نەکات”.

سەبارەت بە رادەستكردنی داهاتی ناوخۆش، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، “ئەگەر بەغداد بودجەى بەكاربردن و وەبەرهێنان بدەنەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئێمەش داهاتى نانەوتى تەسلیمى بەغداد دەکەین”.

وتەكانی پێشەوا هەورامانی لەكاتێكدا سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەی یەكەمی مانگی ئایار، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

زانایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن تێکڕای پلەی گەرمیی جیهان 2.5C بەرزببێتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share