ئەمریكا دەیەوێت زیرەكیی دەستكرد بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ كۆچبەران بەكاربهێنێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دەڵێت، وەزارەتەكەی كار لەسەر تاقیكردنەوەی تەكنیكەكانی زیرەكیی دەستكرد دەكات بۆ راهێنانی ئەو كارمەندانەی پۆلیس كە چاوپێكەوتن لەگەڵ كۆچبەران و خوازیارانی مافی مانەوە لە ئەمریكا دەكەن.

ئەلیخاندرۆ مایۆركس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشکرد، لەو تاقیكردنەوەیاندا تاقیکارییەدا ئامێرەكان بەرنامەڕێژدەكرێن بۆ ئەوەی وەک پەنابەران رەفتار بکەن، تا ئەفسەرانی پۆلیس بتوانن مەشقبكەن لەسەر چۆنیەتیی چاوپێكەوتن لەگەڵیاندا.

ئەوەشی وت، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شۆكەی تووشی بوون، كۆچبەران ئامادەنین باسی ئەو شۆكە بکەن، بۆیە ئێمەش ئامێرەكە فێردەكەین كە بەوجۆرە بێت و تایبەتمەندییەكانی دیكەی خوازیارانی مافی مانەوەی تیادابێت”.

لێدوانەكەی مایۆرکس، کە لە پەراوێزی کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئاسایش لە سانفرانسیسکۆ پێشکەشیکرد، ئەو دەستپێشخەرییانەی زیرەكیی دەستكرد (AI) دەخاتەڕوو کە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ لە سەرەتای ئەمساڵدا پەردەی لەسەر لادا.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تەکنەلۆجیاکانی زیرەکی دەستکرد لەخۆیانەوە بڕیارنادەن سەبارەت بە کۆچبەران بەگوتەی مایۆرکس، ئەو تەکنەلۆژیایانە توانای دیاریکردنی بارودۆخی دیاریکراوی هەر وڵاتێکیان دەبێت و زانیاریی دیکەشیان دەبێت کە یارمەتیدەر دەبن بۆ رەوتی کارکردن.

بەم پڕۆژە تاقیکارییە و چەندین تاقیکردنەوە لەم بوارەدا، حکومەت هەوڵدەدات لە ڕێگەی زیرەکیی دەستکردەوە تێچوونەکان کەمبکاتەوە و ئەدای کارکردن باشتر بکات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: بەرزەپەستانی خوێن چارەسەر نەکرێت مەترسیدار دەبێت

بابەتی دواتر

دوای هەشت ساڵ بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share