وەزارەتی تەندروستی: بەرزەپەستانی خوێن چارەسەر نەکرێت مەترسیدار دەبێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، روونکردنەوەیەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردووەتەوە بە پشتبەستن بە داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهان و دەڵێت، “سەرەڕای ئەوەی نەخۆشییەکی باوە بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت مەترسیدار دەبێ و تەنها 1 لە 5 کەس لە جیهاندا کە بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە کۆنتڕۆڵکراوە”.

بەرزی پەستانی خوێن کاتێکە کە پەستانی خوێنبەرەکانت زۆر بەرز بێت (140/90 یان زیاتر)، دەکرێت کەسەکە هەست بە نیشانەکانی نەخۆشییەکە نەکات و تاکە رێگە بۆ ئەوەی بزانیت ئەوەیە کە زوو زوو پشکنینی پەستانی خوێن بکەیت.

ئەو شتانەی کە ئەگەری تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن زیاد دەکەن بریتین لە:

-گەورەبوونی تەمەن

-بۆ ماوەیی (جینات)

-کێشی زیادە یان قەڵەوی

-نەبوونی چالاکی جەستەیی

-خواردنی خوێی زۆر

-زۆر خواردنەوەی کحول

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان وەک خواردنی خۆراکی تەندروستتر و وازهێنان لە تووتن و چالاکی زیاتر دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن بدات، بەڵام هەندێک کەس پێویستیان بە خواردنی دەرمان دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێنیان.

روونیشیکردووەتەوە، پێویستە گرنگی بە پشکنینی پێشوەختە بدرێت و لە ئەگەری بەرزی پەستانی خوێن سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانیی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت، بیر لە پێکهێنانی لیژنەیەکی شارەزادەکەنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون…
Total
0
Share