دوای هەشت ساڵ بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژی کرد

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دوای هەشت ساڵ بەنداوی دەربەندیخان پڕ بوو و سەرڕێژی کرد”.

بەگوێرەی قسەی بەڕێوەبەری بەنداوەکە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، کۆتا جار کە بەنداوی دەربەندیخان پڕ بووە، ساڵی 2016 بووە و لەدوای ئەوەوە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ئاستی ئاوی بەنداوەکە نەگەیشتووەتە ئاستی ئێستای.

بەنداوی دەربەندیخان سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا گلدەدرێتەوە و یەکێکە لە گرنگترین بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریكا دەیەوێت زیرەكیی دەستكرد بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ كۆچبەران بەكاربهێنێت

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share