بۆ رێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی پارتی سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتی داوایه‌ك ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم به مه‌به‌ستی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له دادگای فیدراڵی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركرد، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له هه‌ولێر، داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدراڵی كردووه، له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمسیۆن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا.
له داواكه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ-دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه پێشكه‌شكردنی داواكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (19/دووه‌م)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره 31ی ساڵی 2019ی هه‌مواركراوه كه تێیدا هاتووه، (له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری هه‌ڵبژاردن، جگه له به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان، نابێت له هیچ شوێنێكی دیكه تانه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بدرێت).
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كاتی تۆماركردنی داواكه پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (23)ی پهیڕەوی ناوخۆی دادگایه كه تیایدا هاتووه، (دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ له دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ناتوانرێت تانه له هیچ یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن یان ده‌قێكی هه‌ڵبژاردن بدرێت، داواكه‌ی بارزانیش له كاتێكدایه ته‌نها یه‌ك مانگ ماوه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن كه به مه‌رسومێكی هه‌رێمی دیاریكراوه، جگه له‌وه‌ش رێكاره‌كانی كۆمسیۆن و په‌یڕه‌وه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پشتیان به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كارپێكراوی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماره 83 و هاوتاكانی له 131 و 185/ فیدراڵی/ 2023 به‌ستووه).
له ده‌قی داواكه‌ی یه‌كێتیدا ئه‌وه‌ش هاتووه، را‌گرتن یان هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی كۆمسیۆن له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ماوه بۆ رۆژی ده‌نگدان و كۆمسیۆن گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ته‌واو كردووه، له‌وانه چاپكردنی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان و گرێبه‌ستی پرۆگرامی ئامێره‌كانی ده‌نگدان، ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شڵه‌ژان بۆ كاره‌كانی كۆمسیۆن دروستده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی حزب و كاندیده‌كان به‌فیڕۆده‌دات، جگه له‌و زیانانه‌ی به گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ون له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو.