دادگای فیدراڵی بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی بڕگەیەكی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە كورسیی پارێزگاكان.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا دادگاکە، دەقی بڕیارەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بڕگەی تایبەت بە دابەشكردنی كورسی پارێزگاكانی راگرتووە.

ئاماژە بەوەکراوە، دابەشکردنی 100 کورسی پەرلەمان بەسەر پارێزگاکاندا لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەسەر بنچینەی ژمارەی دەنگدەران بووە، بەڵام بە گوێرەی دەستووری عێراق دەبێت دابەشکردنی کورسییەکان بە گوێرەی دانیشتووان بێت و یەک کورسی بۆ نوێنەرایەتی 100 هەزار دانیشتوو دابینبکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی نەبوونی دەقێکی دیاریکراوەوە دادگای باڵای فیدڕاڵی دەسەڵاتی تەواوی دایە دەست کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دیاریکردنی کورسییەکانی پارێزگاکان.

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیارێکی دەرکرد بە راگرتنی بڕگەی (دووەم) لە ماددەی 2ی تۆمارکردنی لیستی کاندیدانی پەسەندكراو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە دەڵێت کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر 100 کورسیدا دابەشدەکرێت بە جۆرێک (پارێزگای هەولێر 34 کاندید، سلێمانی 38 کاندید، دهۆک 25 کاندید و هەڵەبجە 3 کورسی)، تا ئەوکاتەی ئەو سکاڵایەی تۆمارکراوە یەکلادەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستیانپێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە…
Total
0
Share