بڕیارە پرسی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران.
دەستەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، پاش هەوڵ و ماندوبوونی چەند ساڵەمان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریاریداوە دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەو ئومێدەین سبەی بڕیارەکان بە جۆرێک بن لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بن.