سلێمانی.. لە ماوەی دوو مانگدا نزیکەی 113 ملیۆن دینار سزای شوێنە گشتییەکان دراوە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەماوەی دوو مانگدا هەزار و 444 سەرپێچییان تۆمارکردووە و بەوهۆیەوە بە بڕی نزیكەی 113 ملیۆن دینار سزای شوێنە گشتییەکان دراوە.

بەپێی نوسراوێکی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی کە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “لە ماوەی دوو مانگدا، واتە مانگەكانی ئازار و نیسان، لیژنەکان ، 12 هەزار و 725 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە و 154 شوێنیش داخراون.

بەپێی ئەو داتایەی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە 16 شوێن لەو شوێنانەی سەردانیكراون، بەهۆی سەرپێچیی قورسەوە، دراونەتە دادگا.

لیژنەکانی قائیمقامیەت لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان چڕترکردووەتەوە و بەشێك لەو شوێنانەی تایبەت بوون بە دروستكردن و فرۆشتنی شەربەت و خواردن و شرینی، سزادراون و داخراون.

بابەتی پێشتر

ماروتا: پلانی (B)مان نییە و هیوادارم کۆنتی بەردەوامبێت

بابەتی دواتر

لەبەرچی ئوپامیکانۆ یەکەم بۆندی بایرنی ڕەتکردەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share