خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە شاری سلێمانی، دژی کەمیی مووچەکانیان گردبوونەوە.
ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دژی کەمیی مووچەکانیان لە سلێمانی گردبوونەوە و سامان حسێن، سکرتێری کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ پاساوێک بۆ زیادنەکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نەماوە و داوا لە حکومەت دەکەین مووچەکانمان زیاد بکات.
سامان حسێن، دەڵێت، ماوەی چەندین ساڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە مووچەیەکی کەم و لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەڕێدەکەن.
دەشڵێت، ماوەی چوار ساڵە سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئامادە نییە بمان بینێت و گوێ لە داواکارییەکانمان بگرێت.