حەسەن تۆران: تەنها یەکێتی سازش لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناکات

سەرۆكی بەرەی توركمان رایدەگەیەنێت، پێشنیاری بە دەوری بەڕێوەبردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك پارتی و سەرجەم پێكهاتەكان پێیڕازین، تەنها یەكێتی سازشی لەسەر ناكات.

حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە رایگەیاند، هەموو پێکهاتەکان بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە رازین کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەنێوان لایەنەکاندا بەشێوەی دەوری دابەشبکرێت.

وتیشی، “تەنها یەکێتی سازش لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناکات و بە ئیستیحقاقی کوردی دەزانێت”.

دووپاتیشیكردەوە، پێشنیارەكە لەلایەن ئەوەوە كراوە و، ئێستا سەرجەم لایەنە عەرەبی و تورکمانیەكان و پارتی بەو پێشنیازە رازیین، تەنیا یەکێتی پێداگری لەوە دەکات بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن پێویستە پۆستی پارێزگار بۆ ماوەی چوار ساڵ بۆ کورد بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی گۆڕینی ساڵانسا و پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی ساڵانساوه‌ ده‌دات و داواش له ‌هاوڵاتییان ده‌كات، وێنه‌ و…
Total
0
Share