سەرکردەیەکی ئۆگەندا داوای هاوسەرگیری لە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەکات

فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی ئۆگەندا داوای هاوسەرگیری لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەکات.

جەنەڕاڵ مۆهۆزی کایبینر فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی ئۆگەندا کوڕی سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە لە ڕێگەی چەند تویتێکەوە داوای هاوسەرگیری لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا کردووە.

ئەو فەرماندە ئۆگەندییە، بەڵێنی داوە 100 مانگە لە جۆری زۆر باش وەک مارەیی پێشکەشبکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “باڵیۆزی ئیتاڵیا لە ئۆگەندا وەک نێوەندگیری هاوسەرگیریەکە ڕۆڵ دەگێڕێت و لەسەر مارەیی بووک گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات”.

هاوکات لە تویتێکی دیکەدا هەڕەشەی داگیرکردنی ئیتاڵیای کردووە، ئەگەر میلۆنی داواکەی ڕەتبکاتەوە.

تائێستا لایەنی ئیتاڵی هیچ جۆرە وەڵامێکی تویتەکانی ئەو بەرپرسە ئۆگەندییەی نەداوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشییمان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە…
Total
0
Share