دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی 7 تیرۆریستی داعشی لە سلێمانی و ھەڵەبجە راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، لە دوو چالاكیدا حەوت تیرۆریستی داعشی دەستگیركرد، كە دووان لە دەستگیركراوەكان پلەی ئەمیریان ھەبووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لەسەر بنەمای زانیاریی ھەواڵگری ورد و چاودێریی بەردەوامی ھێزەكانیان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەركەوتوودا 7 تیرۆریستی داعش لە شارەكانی سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیربكەن، كە بەشێوەی نایاسایی سنوورەكانی ھەرێمی كوردستانیان بەزاندبوو بەمەبەستی گەیشتن بە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی وردی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش و بەدەستگەیشتنی زانیاریی پشتڕاستكراوی ھاوپەیمانان و ھێزە ئەمنییەكانی عێراق و ھەڵگرتنەوەی پەنچەمۆری دەستگیركران، دەركەوت سەرجەمیان لە چەندین كردەوەی تیرۆریستی بەشداربوون و دووان لە دەستگیركراوەكان پلەی ئەمیریان ھەبووە و یەكێك لە تیرۆریستان شارەزای بوار بۆمب (عبوات) بووە.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا سەرجەم داواكراوان بە ماددەی چواری تیرۆر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ ئەو كەسانەی خانوو و باڵەخانەكانیان نۆژەندەكەنەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا…
Total
0
Share