هەناردەی نەوتی عێراق 10 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە

پلاتفۆرمی وزەی تایبەتمەند کە بنکەکەی لە واشنتۆنە بڵاویکردەوە، لە مانگی نیسانی 2024دا، هەناردەی نەوتی عێراق بە رێژەی 0.3% کەمیکردووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراوەتەوە هەناردەی نەوتی عێراق 10 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 413 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوەش بە بەراورد بە سێ ملیۆن و 423 هەزار بەرمیلی مانگی ئازاری ساڵی 2024، بەپێی داتای مانگانەی سەرەتایی کۆمپانیای سۆمۆ.

لە کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی 2024، سێ ملیۆن و 364 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە وێستگەکانی باشووری کەنداوەوە نێردراوە، لە کاتێکدا لە مانگی ئازاردا سێ ملیۆن و 377 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا رەوانەی بازاڕ کراوە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامی هەولێر: %10 ی بازاڕی قەیسەری سووتاوە

بابەتی دواتر

ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دووکان و بازاڕ و کۆگاکانی هەولێر لە ساڵی 2024دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share