عێراق.. لە شەش ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لەهەزار كەس دەستگیركراون

شانەی ڕاگەیاندنی سەربازی عێراق بڵاویكردەوە، له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی ڕابردوودا، هه‌زار و 214 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق جێبەجێكردووە و 117 كه‌سیشیان ده‌ستگیركردووە به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه.‌

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، له‌ ڕۆژی 14ی ته‌موزتا 20ی ئه‌م مانگه‌، هه‌زار و 214 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان جێبه‌جێكردووه‌، 216 تۆمه‌تباریشیان ڕه‌وانه‌ی دادگا كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.

ڕونیشیكردووەتەوە، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر 42 ئۆتۆمبێلدا گرتووه‌ كه‌ سكاڵای یاساییان له‌سه‌ربووە، 117 كه‌سیش ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، حه‌وت كه‌سیش به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و 10 كه‌سیش به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركراون لەو ماوەیەدا.

بابەتی پێشتر

پێنج پرسیار لە هالاند

بابەتی دواتر

زیاتر لە هەزار و 500 توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share