دوایین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكراكرا

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا رەزامەندی بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار نەدراوە و دەشڵێت، “سەرۆك وەزیرانی عێراق هەموو ئاسانكارییەكی كردووە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی بكرێت”.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان تائێستا رەزامەندی بۆ ناردنی مانگی چوار بۆ هەرێمی كوردستان نەدراوە و دوای ئەوەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم كراوە بەدواداچوون بۆ ئەو جیاوازییە كراوە كە لە لیستی مووچەی مانگی چوار و مانگەكانی رابردوو هەبووە.

وتیشی، “سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق سوورن لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە هەرێم دەستپێبكات و لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكی تی بی ئای قسەم كردووە و رایگەیاندووە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق هەموو ئاسانكارییەكی كردووە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی بكرێت و جگەلەوەش لە بەغداد ناردنی مووچە بەستراوەتەوە بە بە بانكیكردنی مووچەوە”.

بابەتی پێشتر

کشتوکاڵی سلێمانی: بارانبارینی ئەمساڵ زیانی بە بەرهەمی جووتیاران نەگەیاندووە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ…
Total
0
Share