ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ سووتان

لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵی دووانە سووتان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەی واست- ی کەرکوک، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵی دووانە سووتان.

ئاماژەی بەوەش کرد، منداڵەکان تەمەنیان سێ ساڵانە، لە رەگەزی نێرن، لە کاتێکدا کە منداڵەکان لە خەودا بوون ماڵەکەیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە گڕیگرتووە و لە ئەنجامدا منداڵەکان سووتاون، لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا منداڵەکان بە تەنهابوون و دایک و باوکیان لە ماڵەوە نەبوون، دایکیان فەرمانبەرە و باوکیشیان لە بازاڕ کاردەکات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک، باسی لەوەش کرد، رێژەی سووتاوی منداڵەکان %90ە و لە ئێستادا لە بەشی سووتاوی نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکوک لە ژێر چاودێریی پزیشکدان.

 

بابەتی پێشتر

کەسێک کە مۆری حکومەتی عێراقی ساختەکردبوو بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزادرا

بابەتی دواتر

سودانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی بازرگانیی عێراقدا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێم: دەبەی ئاو و بۆن و پاوەربانک و ئامێری ئەلکترۆنی لەناو ئۆتۆمبێلەکانتان جێمەهێڵن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم 16 رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان بەمەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم رۆژی وەزری هاویندا.…
Total
0
Share