سەرۆکی پەیمانگای نیشتمانیی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسر رایگەیاند، 16 ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
د. تەها رابح سەرۆکی پەیمانگای نیشتمانیی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسر رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی زولقعدەیە کە 29 رۆژ دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی هەینی 7 ی حوزەیران مانگی زولحجە دەستپێدەکات، بەو پێیەش رۆژی شەممە 15 ی حوزەیران رۆژی عەرەفەیە و رۆژی یەکشەممە 16 ی حوزیران یەکەم رۆژی رۆژی جەژنی قوربانە.