دیپلۆماتکارێکی ئەفغانی بە 25 کیلۆ زێڕەوە لە هیندستان دەستگیرکرا

دەزگای هەواڵگری هیندستان بڵاویکردەوە، لە فڕۆکەخانەی مۆمبای دیپلۆماتکارێکی ئەفغانی دەستگیرکراوە کە هەوڵیداوە بە قاچاخ 25 کیلۆ زێڕ بباتە دەرەوەی وڵات.

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، دیپلۆماتکارەکە ناوی زەکییە وردکە، وەک کونسوڵی ئەفغانستان لە مۆمبای کاری کردووە.

ئاشکراشیانکردووە، سەرەتا ناوبراو زێڕەکەی بە قاچاخ لە دوبەیەوە بۆ هیندستان هێناوە، کاتێک ویستوویەتی لە فڕۆکەخانەی مۆمبایەوە بۆ وڵاتەکەی خۆ بگەڕێتەوە زێرەکانی لەناو جل و پێڵاوەکانیدا شاردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

پەیمانگایەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

بابەتی دواتر

عەزیز ئەحمەد: نامانەوێت لە پرۆژەی هەژماری من قۆرخکاریی هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share