بارانی بەلێزمە دەبارێت و هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمشەو لەدوای كاژمێر 1:00ی شەو تا 9:00ی بەیانی بارانی بەلێزمە دەبارێت.

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بارانە بەلێزمەکە سەنتەری شارەكان، دەشتی هەولێر، كۆیە، ئیدارەی گەرمیان، راپەڕین، دوكان، بەشێك لە پارێزگای دهۆك و سلێمانی دەگرێتەوە.

دەشڵێت، خوازیارین هاوڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن و دووربن لە هەر زەرەر و زیانێكی ماڵی و گیانی.

حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڵاویکردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، تا درەنگانی ئەمشەو باران بەردەوام دەبێت و تەواوی رۆژی شەممەش، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی گروپێکی شاخەوانی لە قەرەداغ

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: مەترسی لەسەر پردی تانجەرۆ نەماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share